SNN ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند: کە جۆرێکیی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیادا دەستنیشانکراوە کە زۆر لە جۆری دەلتا چالاکتر و کوشندەترە و کاریگەرییەکانیشی لەسەر جەستە قورسترە. ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە رووسیا کە بە (AY, 2.5) ناودەبرێت، چەندین حاڵەتی لە ناوچە جیاوازەکانی رووسیا لێ تۆمارکراوە و سەر بە هەمان خێزانی کۆرۆنایە، بەڵام چەندین گۆڕانکاری بەسەر خودی ڤایرۆسەکەدا هاتووە کە بەهێزتری کردووە بەرامبەر بەرگری جەستەی مرۆڤ. ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا بڕیاریدا لەم هەفتەیەوە دووبارە شوێنە گشتییەکان و قەرەباڵغەکانی رووسیا دابخرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەی گیانلەدەستان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 1028، کەس و تووشبوونیش 34073 کەس تەنیا لە 24 کاتژمێردا، هەر […]
The post جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە رووسیاوە سەرهەڵدەدات appeared first on SNN.