بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئازادکرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان رایگەیاند: “دوای چەند رۆژێک لەدەستگیرکردنی، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئازادکرا. شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ” دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا مقەدەم ئەرکان رەحمان، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەستگیرکرا، ئەمڕۆ بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ئازادکرا “. ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەو ئەفسەرە لەسەر قسەکردن و رەخنەگرتن لە قوباد تاڵەبانی دەستگیرکرا، هەر ئەمڕۆ بەفەرمانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئازادکرا.

The post بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئازادکرا appeared first on SNN.