میتی تورکی کوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئاژانسی هەواڵی ئه‌نادۆڵ-ی توركی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ كه‌ركوك ئاشكراكرد، كه‌ له‌ ئۆپه‌رسیۆنێكدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ و دوو هاوه‌ڵی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ بووه‌ و كراونه‌ته‌ ئامانج. ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ناسراو به‌ میت رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ كه‌ركووك، سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی به‌ ناوی “شیلان گویی” و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌یان كوشتووه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌، به‌رپرسی ژنانی په‌كه‌كه‌ بووه‌ له‌ چیای گاره‌، هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌و ژنه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان و مه‌خموویش كاری كردووه‌.

The post میتی تورکی کوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند appeared first on SNN.