” هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت”

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە بەڕێوەبەرەكانی و رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت. د. ئازاد مستەفا، ‎بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی رایگەیاندووە، ‎لە پێناو پاراستنی تەندروستی شارەكەیان و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ زیاتر پابەند كردنی ھاووڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بڕیاریاندا لە ماوەی داھاتودا لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانەدا ئەو كارمەند و پزیشكەی ھەڵگری كارتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە “‎بۆیە داوا لە كارمەندان دەكەین ئەوانەی كە تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بەزوو ڤاكسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەوەی […]

The post ” هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت” appeared first on SNN.