SNN ئەمڕۆ شەممە، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی چەکێکی بەبڕی 149 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵ تەرخانکردووە کە وەکو شایستەی داراییە. باسی لەوەشکردووە، ھەماھەنگی بەردەوامییان لەگەڵ وەزارەتی داراییدا ھەیە بۆ ئەوەی شایستەداراییەکانی جوتیاران وەکو خۆی دابەشبکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی رابردوودا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت.
The post وەزارەتی بازرگانی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات appeared first on SNN.