SNN رۆژى سێشەممە، پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و داوا دەکات ئەندامانى لە کاتى دیاریکراودا ئامادەبن. بەپێى نوسراوێک کە واژۆى رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى لەسەرە، تێیدا هاتووە، ” پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی (26/10/2021). هەرچەندە هیچ شتێک لەبارەى ناوەڕۆکى دانیشتنەکە نەخراوەتەڕو، بەڵام دانیشتنەکە لە کاتێکدایە تا ئەمڕۆ (48) رۆژە پەرلەمانى کوردستان، هیچ دانیشتنێکى ئەنجام نەداوە.
The post دوای 50 رۆژ، سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە appeared first on SNN.