SNN لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی بەدیھێنانی یەکریزی و یەکدەنگی کورد بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و داکۆکی کردن لە ماف و داخوازییەکانی کورد لە بەغداد. ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتی لە لێدوانێکی میدیایدا ڕاگەیاند: “بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بکات و ئامانجی سەردانەکەش بۆ دروستکردنی کۆدەنگییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بۆ ئەوەی پێکەوە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی بچنە بەغداد و پێکەوە شەڕی بەدەستھێنانی ماف و داخوازییەکانی کورد بکەن.”
The post شاندێکی یەکێتی لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی لایەنەکان دەکات appeared first on SNN.