SNN بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی گەنجە تەمەن 18 ساڵەکەی چەمچەماڵی ڕاگەیاند و بکوژەکە دەڵێت “پێشتر کێشەی لەگەڵ کوژراوەکەدا هەبووە بۆیە کوشتویەتی”. ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند: “شەوی 20 لەسە ر 21ی تشرینی یەکەمی 2021 تۆمەتبارێک بەناوی (ب ، ج ، ع) کەسێک بەچەکی دەمانچە لەنزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بەناوی (هێمن عادل) دەکوژێت و هەڵدێت.” ئاماژەی بەوەشکردووە: “پاش ئاگادارکردنی هێزەکانمان لەم ڕووداوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، تۆمەتباری هەڵهاتوو خۆی ڕادەستی (بنکەی ئاسایشی سەنگاو) ی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان کرد، ئەو چەکەشی تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە دەستی بەسەردا گیرا”. […]
The post بکوژی گەنجە 18 ساڵەکەی چەمچەماڵ دەستگيرکرا appeared first on SNN.