SNN ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: “ئێستا هاووڵاتیانی ئێرانی و عێراقی دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بەبێ ڤیزا سەردانی یەکتر بکەن”. مەسجیدی لە تویتێکیدا رایگەیاند :”بە هاووڵاتیانی بەڕێزی عێراقی دەڵێین کە ئەمڕۆ دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و بە پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی دروستی پزیشکی لەڕیگەی ئاسمانەوە بەرەو ئێران گەشت بکەن.” بە پێچەوانەشەوە، وەک مەسجیدی دەڵێت، “هاووڵاتیانی ئێرانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای و بە بوونی پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی پزیشکی سەردانی عێراق بکەن.”
The post ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران هەڵگیرا appeared first on SNN.