“رەنگە قەیرانی ڤاکسین لە هەرێم دروستبێت”

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-26 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN دوای ئەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بەوەی هەموو فەرمانبەرێک ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت تا سەری ساڵ، تەندروستی سلێمانی رایگەیاند توانای دابینکردنی ئەو بڕە زۆرەی ڤاکسینیان نییە و ئەگەر هەوڵی زیاتر نەدرێت قەیرانی ڤاکسین دروستدەبێتەوە. د.هێرش سەید سەلیم لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتی: ” ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا ڤاکسین دابین بکرێت هەر لەبەغدادەوە ڤاکسین بێت بۆ هەرێمی کوردستان، وە حکومەتی هەرێم خۆی دەست نەکات بە کڕینی ڤاکسین ڕەنگە ئەزمەیەکی ڤاکسین دروست ببێتەوە، ناتوانرێت تا سەری ساڵ ناتوانرێت هەموو فەرمانبەران بکوترێن.” هەروەها رایگەیاند: “بڕیارەکە خۆی لە جێی خۆیایەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، دەکرا زوتریش بێت، بەڵام دەبێت ڕەچاوی ئەوەش بکرێت کە حکومەت دەچێتە […]

The post “رەنگە قەیرانی ڤاکسین لە هەرێم دروستبێت” appeared first on SNN.