ئەمەریکا دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

شێخان- KDP.info -  ئەندامێکی پرۆژەی نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان، ئەو وڵاتە دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد.

پەرستگای لالش، گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدیانە، کە دەکەوێتە باکووری قەزای شێخان و لە نێوان سێ چیادایە و بە سروشتێکی جوان خەمڵاوە.

ئەندازیار خالد نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی  گوت: "نۆژەنکردنەوەکە لە ڕێگای تیمەکانی زانکۆی پەنسڵڤانیاوە بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاریی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی لالش و بە هاوئاهەنگیی ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان جێبەجێ دەکرێت."

نەرمۆ ڕایشیگەیاند: "پێش چەند مانگێک ئەمەریکا ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان کردبوو، کەچی ئەمڕۆ دەستی بە نۆژەنکردنەوەکە کرد."


نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بە چەندین قۆناغ دەستی پێ کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

کاروان باعەدری