SNN شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت:” گۆڕانکاری نوێ لە ماددەکانی بەشە خۆراکی هاووڵاتییان نەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكەین”. بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند:” هاوشێوەی مانگی پێشوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستدەكەین بە دابەشكردنی سەبەتەی دووەمی بەشە خۆراكی هاووڵاتییان”. ڕوونیشیکردەوە، تائێستا %30 بۆ %40ی بەشە خۆراك گەیشتووەتە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك پێكهاتوون لە ماددەكانی (شەكر، زەیت، برنج، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاوی تەماتە) و بەبریكارەكانی تریش دەگات.
The post سەبەتەی دووەمی بەشە خۆراك بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت appeared first on SNN.