وەزيری خوێندنی باڵا وەڵامی خوێندکارە ناڕازييەکانی پۆلی 12 دەداتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-28 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزیری خوێندنی باڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی ئەو خوێندکارە ناڕازییانەی دایەوە کە لە قۆناغی 12 نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە و لە کۆلێژی پزیشکی وەرنەگیراون. ئارام محەمەد وەزيری خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند “کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەر دەکرێت کە 99يان هێناوە، رێژەکەيان تەنها 50 بۆ 60 خوێندکار دەبێت، وتيشی “سيستمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسييەکی گەورەدايە”. باسی لەوەشکرد: “تەنها ئەو خوێندکارانە ناويان لە پزيشکی گستی نەهاتووەتەوە کە کۆنمرەکەيان رێک 99يە، پۆينتێک لە سەروو ئەو نمرەيە ناوی هاتۆتەوە، ئەو گرفتە چارەسەر دەکەين و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکان لە هەوڵداين”. دەشڵێت ” سيستمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسييەکی گەورەدايە […]

The post وەزيری خوێندنی باڵا وەڵامی خوێندکارە ناڕازييەکانی پۆلی 12 دەداتەوە appeared first on SNN.