SNN وهزارهتی سامانه سرووشتییهكانی هەرێم رایگەیاند: هەر کۆمپانیایەک داوا بکات دەتوانێت بەنزین هاوردە بکات. وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا وتی: ” بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیار درا لەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین هاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان”. ئاماژەی بەوەشکرد: “هەر بۆیە داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکەن”. گرانبوونی نرخی بەنزین نیگەرانی شۆفێرانی لە هەرێمی کوردستان لێکەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی بەگوێرەی سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان بۆ سێ کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوت لە هەولێر دەگەڕێتەوە،
The post سامانە سروشتییەکان: هەر کۆمپانیایەک داوا بکات دەتوانێت بەنزین هاوردە بکات appeared first on SNN.