ئۆتۆمبێلێک دايکێک و دوو کچی شێلا و گيانيانلەدەستدا

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر رايگەياند: درەنگانی ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر– مەخمور شۆفێری ئۆتۆمبێلێك سێ كەسی شێلاو بەهۆیەوە هەرسێكیان گیانیان لەدەستدا. فازڵ حاجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: درەنگانی ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر- مەخمور، لەنزیك گردی پیرداود، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو سێ كەسی شێلا كە دایكێك و دوو كچ بوون. وتیشی “لە ڕووداوەكەدا هەرسێكیان گیانیان لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش هەڵهاتووە”.

The post ئۆتۆمبێلێک دايکێک و دوو کچی شێلا و گيانيانلەدەستدا appeared first on SNN.