SNN وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رايگەياند: “داشکاندنەکە تەنها دوو مانگە بەردەوام دەبێت، ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ قەرزەکانیان بە لێخۆشبوونی 15% بدەنەوە”. وەزارەتی کارەبا لە راگەيەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەروو: “ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دەتوانن لە ماوەی مانگی (11 و 12) سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن و داشکاندنەکە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەکار بێنن”. رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزيران بڕياردرا داشکاندن بە رێژەی 15% بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا لای هاووڵاتيان بکرێت، ئەوەش بۆ مانگەکانی تشرينی دووەم و کانونی يەکەمی ئەمساڵ.
The post داشکاندن بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا تەنيا بۆ 2 مانگە appeared first on SNN.