SNN بڕيارە سبەينێ شەممە 10/29 لوتکەی G20 بە ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتان بەڕیوەبچێت، پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و پەتای کۆرۆنا و بوژانەوەی ئابووری تاوتوێ دەکرێت. ماريۆ دراگی سەرۆکوەزيرانی ئيتاڵيا رايگەياند: “سبەينێ بۆ يەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا سەرکردەکانی گروپی 20 ناسراو بە (G20) لە رۆمای پايتەختی ئيتاڵيا کۆببنەوە”. بڕيارە لە لوتکەکەدا سەرۆکی يان سەرۆکوەزيرانی هەريەک لە (ئەمريکا، بەرازيل، ئەڵمانيا، فەرەنسا، هندستان) بەشدار دەبن و سەرۆکی (روسيا، چين، سعوديە) لە رێگەی ڤيديۆ کۆنفرانسەوە بەشدار دەبن. بەپێی رەشنوسی راگەيەندراوی G20: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گۆڕانکارييەکانی کەشوهەوا و پەتای کۆرۆنا و بوژانەوەی ئابووری دەکەن
The post سبەينێ لوتکەی G20 بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.