SNN لەکاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەری خەڵکی عێراق و هەرێم لە رێگەی بێلاڕوسیاوە خۆیان دەگەیەننە ئەڵمانیا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: لەگەڵ عێراق دانوستانیان کردووە و گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ بێلاڕوسیا رابگرێت. ئاندریا ساسی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “عێراق پێی راگەیاندووین کە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بێلاڕوسیا رادەگرێت، واتە دانوستانەکانمان سەرکەوتوو بوون”. ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی ئوردنیش ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی بۆ بێلاڕوسیا هەڵوەشاندووەتەوە. ئاژانسەکانی هەواڵی ئەڵمانیا دەڵێن پۆلیسی ئەڵمانیا لە ماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە چوار هەزار و 100 کۆچبەری لە سنووری نێوان پۆڵەندا و ئەڵمانیا دەستگیرکردووە کە زۆریینەیان عێراقی و سووری بوون.
The post ئەڵمانیا: عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بێلاڕوسیا رادەگرێت appeared first on SNN.