SNN نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتوەکان رەخنەی لە تورکیا گرت کە خاکی رۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەو ناوچانە روویداوە، تورکیاش وەڵامی توندی دایەوە و لەبەرامبەردا باسی کەمەنەتەوەی ئۆیغۆری کرد. گۆنگ شوانگ، جێگری نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەوشی سوریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ساڵی 2016 بۆ 2019 لە باکوری سووریا نایاسایین و حکومەتی ئەنقەرەش تۆمەتبارە بە تیونیکردنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان. شوانگ وتیشی: لەو کاتەی تورکیا بە شێوەی نایاسایی رۆژئاوای کوردستانی داگیر کردووە، دەستخستنی ئاوی خواردنەوە سەخت بووە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان ھەزار مەدەنی دروستبووە. فەریدون سینیرلۆغلو باڵیۆزی تورکیا […]
The post لەسەر رۆژئاوای کوردستان چین و تورکیا رەخنەی توند لەیەکتر دەگرن appeared first on SNN.