سبەی مووچەی وەزارەتێك و چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات سبەی یەكشەممە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە و هەر سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم خەرجدەكرێت، بەگەیشتنی 200 ملیارەكەی بەغداش پرۆسەی دابشكردنی مووچە خیراتر دەبیت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتە ڕوو، بەهۆی كەمی سیولە لە بانقەكانی هەرێم پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بە بەرارود بە مانگی پێشوو كەمێك بە سستی بەرێوەدەچێت، بەڵام هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، بۆیە سبەی یەكشەممە 31/10/2021 پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە و هەر سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، […]

The post سبەی مووچەی وەزارەتێك و چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت appeared first on SNN.