لەبارەى گۆڕانکاری بەرپرسەکانی پارتی لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە حزبەکەى گۆڕانکاری لە بەرپرسی ئۆڕگانەکانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکات. مەحمود محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەتایبەتی و ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.” دەشڵێت، “لە رێگای ئەم روونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.”

The post لەبارەى گۆڕانکاری بەرپرسەکانی پارتی لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت appeared first on SNN.