به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٥-١٢-٢٠١٩) حكوومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و ئێمه‌ش خه‌ریكی لۆبیكردنین بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له داواكاریی كورد بكه‌ن و زۆرینه‌ی لایه‌نەکانی عه‌ره‌بیش پشتگیری له ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن.
د. میاده نه‌جاڕ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٥-١٢-٢٠١٩) حكوومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به داواكاریی كورده‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنەکانی كورد خه‌ریكی لۆبیکردنین بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب پشتگیریمان بكه‌ن و تاوه‌كو ئێستا زۆرینه‌ی كوتله‌كان پشتگیری له ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن."
نه‌جاڕ باسی له‌وه‌ش كرد: "به‌هۆی ئه‌و دۆخهەوە کە ئێستا له عێراقدا هه‌یه هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ داواكاریی كورد و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پەیدا نابێت، چونكه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت خۆیان له كورد نزیك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری‌یان بكه‌ین."
هه‌رێم و به‌غدا ڕێك كه‌وتوون، كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و له به‌رانبه‌ردا به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
بڵند ئیبراهیم