SNN بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رايگەياند: “بەهۆی دروستبوونی لافاو بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر- شەقڵاوە داڕماوە”، دەشڵێت “تیمەکان بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆڕ رێژدەکەن و داوا لە شۆفێران دەکەن لە رێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن”. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبوونی لافاو بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر- شەقڵاوە لە پشت کوڕێ لە بەرامبەر شێرەسوار داڕماوە و مەترسی دروستکردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا تیمەکانی هاتووچۆ لەو شوێنەدان و خەریکی دروستکردنی رێڕەوێکی سەلامەتن بۆ ئوتومبێلەکان و بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆڕ رێژدەکەن. باسی لەوەشکردووە: “داوا لە شۆفێران دەکەین لە رێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن و لە شۆلدەرەکەی لای راستی رێگا […]
The post هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەدات لە داڕمانی رێگايەک appeared first on SNN.