وەزارەتی تەندروستی: هه‌شت حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 به‌غدا-اه‌ع

 

وەزارەتی تەندروستی وژینگه‌ ڕایگەیاند کە 8 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون؛ پێنج حاڵەت لە بەغداد و یەک لە سلێمانی و یەکێکی دیکەش لە کەربەلا.

وەزارەتی تەندروستی  لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئاماژەی بەوە کردووە کە "8 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە عێراق تۆمارکراون؛ پێنجیان لە بەغداد و دووانیان لە سلێمانی، یەکێکیان ئەو پیاوە بوو کە پێشتر گیانی لەدەستدابوو و گومان لە تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە لێکرابوو، حاڵەتی هەشتەمیش ژنێکی خەڵکی کەربەلا بوو، کە چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبوو و بەمدواییانە نەشتەرگەری بۆ کرابوو، ئەمڕۆش گیانی لەدەستدا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەپێی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ڕێکارەکانی مامەڵەکردنمان لەگەڵ تووشبووەکان گرتووەتە بەر".