ده‌ستتێوه‌ردان له‌ دیاریکردنی کاندیدانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق هەیە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-31 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN نوری مالكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگه‌یاند: كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات له‌ کاندیدانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، بەڵام داوای لێکردووە عێراق بەجێبهێڵێت و ئێستاش لە دەرەوەیە. مالكی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیا عێراقییەکان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كه‌سێك ببات، رایگه‌یاند: “كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستتێوه‌ردان ده‌كات له‌ کاندیدانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، داوای لەو كه‌سه‌ کردووە كه‌ ده‌ستتێوه‌ردانی كردووه‌ له‌ کاندیدانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، عێراق جێبهێڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ش ئێستا عێراقی به‌جێهێشتووه‌”.  

The post ده‌ستتێوه‌ردان له‌ دیاریکردنی کاندیدانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق هەیە appeared first on SNN.