مەڵبەندی دوو: چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزیەك بۆ تیرۆرستان، بەیاننامەیان لەدژی پێشمەرگە دەرکردووە

دوایین نوێکردنەوە 2021-10-31 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پەلامارە تیرۆرستیەكەی شەوی رابردووی سنوری ناحیەی پردێ كە بوە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەو بریندار بوونی ژمارەیەكی تر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاندوە: لەكاتێكدا خوێنی زام و جەستەی بریندارەكانی پێشمەرگەكان تیمار نەكرابوو، چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزیەك بۆ تیرۆرستان، بەیاننامەیان لەدژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڕیارێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڵاوكردۆتەوەو دژی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقن. ئەوەشی خستوەتەڕوو: تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتوەو بونەتە مەترسی بۆ سەرو ماڵ و ئاسایشی كەركوك و كەركوكیەكان، بێگومان ئەمەش بەدروستبون و پێكهێنانی هێزی هاوبەش لەو سنورانە دۆخی ئەمنی بەهێزتر دەبێت و خەونی […]

The post مەڵبەندی دوو: چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزیەك بۆ تیرۆرستان، بەیاننامەیان لەدژی پێشمەرگە دەرکردووە appeared first on SNN.