كەلار؛سەنتەرێكی دیكەی كوتانی كۆرۆنا دەكەوێتە كار

دوا نوێکردنەوە: 2021-10-31 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەڕۆژی سێشەممە 2/11/2021 سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا و هاووڵاتیان دەتوانن لە ئێستاوە ناوی خۆیان لە سەنتەرەكە تۆمار بكەن لەرێگەی ئەپڵیكەیشنی (كوردڤاك)ـەوە و ڤاكسینی جۆری فایزەر بەردەستە تیایدا. لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كردنەوەی ئەم ناوەندە لەناو نەخۆشخانەی گشتی كەلار، بەمەبەستی نەهێشتنی فشارە لەسەر سەنتەرەكانی دیكە و زووتر فەراهەمكردنی ڤاكسینە بۆ هاووڵاتیان. ئاماژە […]

The post كەلار؛سەنتەرێكی دیكەی كوتانی كۆرۆنا دەكەوێتە كار appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.