سبەی هەسارۆکەیەک بەلای زەویدا تێپەڕ دەبێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-01 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN راپۆرته‌ زانستییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی، 2ی تشرینی دووه‌م، هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌ قه‌باره‌ی دوو یاریگا به‌خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر به‌ نزیك هه‌ساره‌ی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌، تیره‌كه‌ی 219 مه‌تره‌ و به‌ خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌ ده‌گاته‌ 35 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، به‌ نزیك هه‌ساره‌كه‌ماندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ ده‌كاته‌ 30 جار ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ. ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكایی ناسراو به‌ ناسا رایگه‌یاند، هه‌سارۆكه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5:51 خوله‌كی به‌یانی به‌ كاتی گرینج ده‌گاته‌ نزیكترین خاڵ له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی، ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر زه‌وی نابێت، چونكه‌ له‌ نزیكترین خاڵدا 5 ملیۆن 400 هه‌زار میل له‌ زه‌وییه‌وه‌ دوور ده‌بێت، كه‌ ده‌كاته‌ 14 ئه‌وه‌نده‌ی […]

The post سبەی هەسارۆکەیەک بەلای زەویدا تێپەڕ دەبێت appeared first on SNN.