بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی دەربەندیخان بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لە ئەنجامی گرتنەوەی تەواوەتی سەرچاوەی ئاوی ڕوباری سیروان و دروستكردنی چەند بەنداوێك لەسەر ئەو ئاوە لەلایەن ئێرانەوە، ڕێژەی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان بۆ هەشت مەتر بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە، بەوتەی بەرپرسانی بەنداوەكەش بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە ئێستادا كەمترین بڕی كارەباش لە بەنداوەكە بەرهەمدەهێندرێت كە تەنها 20 مێگاواتە و ئەمەش كەمترین بڕی بەرهەمهیندراوی كارەبایە لە مێژووی دروستبوونی بەنداوی دەربەندیخان. فارووق ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارپێكردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوی ڕووباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە و دوستكردنی چەند بەنداوێك لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییە، […]

The post بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی دەربەندیخان بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە appeared first on SNN.