بەرلین- KDP.info- سەركردەیەكی پارتی CDOــی ئەڵمانیا، كە پارتی دەسەڵاتدارە لەو وڵاتەدا، دەڵێ، كوردستان هەنگاوی گەورەی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی هاویشتووە، ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماد مەحموود، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا كوردستان ناوەندێكی ئابوورییە و قۆناغی ئابووریی گەورەی بڕیوە و بووژانەوەیەكی گەورەی بە خۆیەوە دیوە".
ناوبراو ڕایگەیاند: "لە هەوڵداین لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتنی ئابووری لە نێوانماندا هەبێت و ئابووریی كوردستانیش زیاتر ببووژێنینەوە".
گوتیشی: "دەمانەوێ كوردستان ببێتەناوەندێكی بارزگانی و ئابووریی گەورە لە ناوچەكەدا".
كــــاروان باعەدری