SNN ئەمرۆ چوارشەممە، 3ی تشرینی دووەم، موقستەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە رێی پۆستێکی تویتەرەوە ئاشکرای کرد: پارێزگای دیالە رووبەڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە، ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکی تائیفی دەدەن. لە درێژەی قسەکانیدا سەدر ئاماژە بەوە دەکات، دیالە بووەتە دیلی دەستی میلیشیاکان، قاچاخچییەتی، تیرۆر و ملکەچبووانی دەرەکییەوە. 26ی مانگی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر گوندێکی سەربە قەزای شارەبان و 15 کەس کوژران و 13 ی دیکە برینداربوون، دواتر خەڵکی گوندەکە و میلیشیاکان هێرشییان کردە سەر گوندی نەهرلئیمامی سوننە و 13 کەسییان کوشت و ئاگرییان لە خانوو، زەوی کشتوکاڵی و ئۆتۆمبێلەکانیان بەردا و 300 خێزانیش لەترسی هێرشەکە ئاوارەبوون.
The post سەدر هۆشداری شەڕێکی تائیفی لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق دەدات appeared first on SNN.