ئەوانەی دژی ناردنی مووچەبوون بۆ هەرێم خوا غەزەبی لێگرتن

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: “ئەمشەو شاندێکى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەچێتە بەغدا، ئامانجمان لەکۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان دروستکردنى یەکڕیزییە بۆ ئەوەى وەک پێشوو کەسانێکمان لێ قیت نەبێتەوە کە بەناوى کوردى هەرێمەوە دژى بودجە و مووچەى هەرێم بێت، ئەوانەى ئەم کارەیان دەرکرد و دژایەتى هەرێمیان کرد لەهەڵبژاردن خەڵک سزاى دان و خوا غەزەبى لێگرتن”. سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى روونیشیکردەوە “پارتى پڕۆژەى ئامادەیە بۆ دانوستانەکانى پێکهێنانى حکومەت، بەڵام تا پەسەندکردنى ئەنجامەکان ناچنە هیچ گفتوگۆیەکى فەرمییەوە لەو بارەیەوە”.

The post ئەوانەی دژی ناردنی مووچەبوون بۆ هەرێم خوا غەزەبی لێگرتن appeared first on SNN.