قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە کلێمێنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەولێر بەڕێوەچوو جێگری سەرۆک وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی کرد. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم بەرچاوڕوونی دایە کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بێت لە بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە بوارە جیاوازەکاندا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون […]

The post قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە appeared first on SNN.