ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی “بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت یەكێتی بخاتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی”

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی ئەم دواییەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاراستیەكی دروست بوون و دەبێت لەمەودوا یاسای پاداشت و سزا لەناو یەكێتی پەیرەوبكرێت بۆ ئەوەی هەر كەسە و بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستێت، جەختیش دەكاتەوە كە بە پشتیوانی ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ( بافڵ تاڵەبانی) دەتوانێت یەكێتی بخاتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی. حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای بڕیارەكانی ئەم دواییەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە بارەی دوورخستنەوەی چەند كەسێك و و ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەك لەمەودوا ئەركی سەركردایەتی یەكێتیش زیاتر قورس دەبێت چونكە دەبێت كار بۆ دروشمی نوێبوونەوە بكەین، بەتایبەت […]

The post ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی “بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت یەكێتی بخاتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی” appeared first on SNN.