دوایین زانیاری لەسەر تەندروستی مەلا بەختیار ئاشکرادەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەرپرسی میدیاکەی مەلا بەختیار ئاشکرایدەکات کە تەندروستی مەلا بەختیار باشترە و باس لەوەشدەکات کە هیچ گومانێک نەماوە لەوەی کە ژەهرخواردکراوە. سامی هادی بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لە مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بە دەنگی ئەمریکای وتووە: پشکنینە پزیشکیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و ئوردن هیچ تەم و مژێکی نەهێشتووەتەوە، کە مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە. هەروەها ڕاپۆرتی پشکنینە پزیشکیەکانی ئوردن دراوەتە بافڵ تاڵەبانی و دەزگا ئەمنیەکان، تێیدا ژەهر خواردکردنی مەلا بەختیار سەلمێدنراوە. دەربارەی ناسنامەی ئەو کەس و لایەنەی مەلا بەختیاری ژەهرخوارد کردووە، سامی هادی دەڵێت “زانیاریم نییە، ڕەنگە گومان هەبێت و دەبێت لێکۆڵینەوە لەگومانەکان بکرێت، بەڵام پێموایە […]

The post دوایین زانیاری لەسەر تەندروستی مەلا بەختیار ئاشکرادەکرێت appeared first on SNN.