SNN-عەلی حەمە سەعید جێگری بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی زیاتر ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەهاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بە پاڵپشتی دارایی ئەڵمانیا و هەردوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق و هەرێم لە ڕێگەی دروستكردنی 25 تیمی تایبەتەوە هەڵمەتی نیشتیمانی پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنامان دەستپێكردووە و هەڵمەتەكەش ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت. د. هێرش سەیدسەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری لەناو هاووڵاتیاندا، ڕێكاری نوێ دەگرینەبەر ئەوەش بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و پاڵپشتی دارایی ئەڵمانیا و وەزارەتی تەندروستی عێراق […]
The post لە سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا رێكاری نوێ دەگیرێتەبەر appeared first on SNN.