SNN مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بەکۆی دەنگ پەسەندکرد، کە تایبەت بوو بە دەرکردنی لاهور جەنگی بورهان، ژینۆ محەمەد، شادمان مەلا حەسەن، ئاڵا تەحسین حەبیب و هەڵپەساردنی ئاراس جەنگی بورهان، بۆماوەی شەش مانگ. سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە SNNی راگەیاند: “لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، بڕیارەکان بەکۆی دەنگ پەسەندکران دوای تەواوبوونی ماوەی تانەلێدان، سەرجەم ڕێکارە پەیڕەوییەکان، بڕیارەکان حوکمی کۆتاییان وەرگرت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.
The post مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی پەسەندکرد appeared first on SNN.