ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-06 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید وابڕیارە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ( بافل تاڵەبانی) و لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان كۆبوونەوەیەكی گرنگی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوەبچێت كە تیایدا چەند پرسێكی تایبەت بە ناوخۆی یەكێتی و هەروەها بابەتی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق و ناردنی شاندی یەكێتی بۆ بەغدا تاوتوێدەكرێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11/6/2021 بەسەر پەرشتی ( بافل تاڵەبانی) لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرێوەدەچێت، ئەوەش لە چوارچێوەی خۆڕێكخستنەوەی یەكێتییە لە پێشهاتەكانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەروەها […]

The post ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات appeared first on SNN.