پۆلا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: وەک سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارمانداوە لەمەودوا سیستمی پاداشت و سزا لە نێو یەکێتیدا ئەنجام بدرێت، ئەوانەی کە گرنگیان بە یەکێتی نەداوە و هەوڵیان بۆ نەداوە لە هەڵبژاردنەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەوانەی هاوکاری حزبەکەش بوون پاداشت دەکرێن. ناوبراو رایگەیاند: ” لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دەڤەرەکان کە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کردمان زۆربەی هەڤاڵانی ئامادەبوو لەو کۆبوونەوانە پێیان باشبوو کە ئێمە ئەو دەسەڵاتانە بدەین بە کاک بافڵ بۆ ئەوەی خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە بکات و خۆی بڕیارە چارەنووسسازەکان بدات، بێگومان ئەویش ئەو بڕیارانە بە پرس و راوێژ دەردەکات، حەتمەن بڕیارەکانی بە تەنیا و تاکڕەوانە نەداوە، […]
The post پۆڵا تاڵەبانی: وەکو سەرکردایەتی دەسەڵاتی بڕیاردانمان داوەتە بافڵ تاڵەبانی appeared first on SNN.