SNN ئاسايشی نيشتمانی عێراق رايگەياند: هەندێک گروپی تاوانکاری هەوڵی تيرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراقيانداوە، ئەنجامدەرانی هێرشەکەی دەدەينە دادگا. ئەمڕۆ يەکشەممە ئاسايشی نيشتمانی عێراق راگەيەندراوێکی لەسەر هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی بڵاوکردەوە و رايگەياند: ئەو کەسانەی هێرشەکەيان ئەنجامداوە بگە هەڵە لە تواناکانی هیزەکانی عێراق تێگەيشتوون. شەوی رابردوو نزيکی کاتژمێر 2 بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرايە سەر ماڵی مستەفا کازمی و دوای هێرشەکە لە پەيامێکدا رايگەياند: بريندار نەبووە و دۆخی تەندروستی جێگيرە.
The post ئاسايشی نيشتمانی عێراق بەياننامەيەکی بڵاوکردەوە appeared first on SNN.