عەباس فەتاح “دەبێت لەم خولەی پەرلەمان بابەتی دەستوور یەكلایی بكرێتەوە”

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئێستا كاتی ئەوەیە كە بابەتی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان و ناردنی بۆ پەرلەمان و پەسەندكردنی یەكلا بكریتەوە، چونكە ناكرێت لە وەزیاتر ئەو بابەتە دوابخرێت و بكرێتە بانگەشەیەكی پێشوەختەی هەڵبژاردن چونكە لەخولی یەكەمی پەرلەمانەوە تا ئێستا نەتواندراوە ئەو بابەتە بەكۆتا بگەیەندرێت. عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا لەبارەی دەستوورەوە قسەوبایی لێوەكراوە تەنها لە چوارچێوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا بووە و وابڕیاردراوە كە ڕاوبچوونی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەم بابەتە وەربگیرێت، چونكە ئەمە بابەتێكی سیاسی و یاساییە، جگە لە پەرلەمان دەبێت حزبە سیاسییەكانیش […]

The post عەباس فەتاح “دەبێت لەم خولەی پەرلەمان بابەتی دەستوور یەكلایی بكرێتەوە” appeared first on SNN.