زانکۆی سلێمانی: دووەمین لەسەر ئاستی عێراق

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN  زانکۆی سلێمانی لە ماڵپەڕی خۆیەوە نوسیویەتی: بەپێی تازەترین راگەیاندراوی دامەزراوەی (Nature index)، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی عێراق لەپلەی دووەمدایە، بەهۆی بڵاوكردنەوەی دوو توێژیەنەوەی زانستی ئاست بەرز.  Nature index :دەشڵێت دامەزراوەیەكی زانستی تایبەتە بە هەڵسەنگاندن و ریزبەندی كردنی توێژینەوە زانستی و جیهانیەكان لەبوارەكانی فیزیا، كیمیا، بایلۆجی (زیندەوەرزانی) ئەم دامەزراوەیە لەڕێگەی ئەپی (Nature index) كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی ئەو توێژینەوانەی ،كە لە82 گۆڤاری زانستی جیهانی ئاست بەرزدا بڵاو دەبێتەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری بەرزن،هاوكات ئەو توێژینەوانە دەچنە لیستی (Nature index) كە بابەتی تازەی سەردەم دەكەنە كرۆكی توێژینەوەكانیان. ئاماژەی بەوەشکردووە: دامەزراوە (Nature index) پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە زانستی و لێكۆڵینەوەكانی جیهاندا هەیە وەك زانكۆو پەیمانگە زانستییەكان. جێی […]

The post زانکۆی سلێمانی: دووەمین لەسەر ئاستی عێراق appeared first on SNN.