شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان بۆ سەر ماڵی کازمی ئاشکرا کرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: ئەو شوێنەی درۆنە هێرشبەرەکانى بۆ سەر ماڵى مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لێهەڵدراوە ئاشکراکراوە. سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتى ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد: لەناوچەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى بەغداوە، درۆنە هێرشبەرەکان بۆ سەر ماڵى مستەفا کازمی هەڵدراون، ماوەى 10 بۆ 20 کیلۆمەتر درۆنه‌كان بە نزمی فڕیوون و هێرشەکەیان ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە 7 کەس له‌ پاسه‌وانه‌كانی كازمی برینداربوون. پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندبوو: لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە وێنەی ئەو شوێنەیان گرتووە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تێدا هەڵدراون. شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی تشرینی دووه‌م له‌ رێگه‌ی 3 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانەوە هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق درا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: كه‌ هێزه‌ […]

The post شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان بۆ سەر ماڵی کازمی ئاشکرا کرا appeared first on SNN.