SNN ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران سەردانی بەغدای کرد و بەگوێرەی ژمارەیەک میدیای عێراقی، لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک سەرکردەی شیعە کۆبووەتەوە. میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، قائانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی کۆبووەتەوە و پشتگیری وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە لە هێورکردنەوەی دۆخە ئەمنییەکە و ئەو هەڕەشەیەی کە لەسەر کازمی هەبووە. هاوکات لەگەل ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی لایەنە شیعەکان لە عێراق کۆبووەتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لەگەڵ تاوتوێکردوون، هاوکات یەکریزی نێوماڵی شیعی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرەکانیان.
The post قائانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی کۆبووەوە appeared first on SNN.