كەشناسی، دۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش جێگیرن. ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی پێشبینییە شارەزایەكی كەشناسی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

The post كەشناسی، دۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.