تەقينەوەيەک لە باشووری کەرکوک روويدا

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بۆمبێک لەنێو بارەگای حەشدی تورکمانی لە باشووری کەرکووک تەقییەوە، بەپێی ئامارە نافەرمييەکان سەربازێکی حەشد کوژراوە و پێنجی ديکەش برينداربوون. ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوەيەکی ئەمنييەوە رايانگەياند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێک لەنێو بارەگای حەشدی تورکمانی لە گوندی تەرکەلانی سەر بە ناحیەی یایچی تەقیوەتەوە، بەهۆيەوە کەسێک کوژراوە و پێنج کەسيش بريندارن. تەرکەلان گوندێکە لە باشووری شاری کەرکووک، نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەرکووکەوە دوورە.

The post تەقينەوەيەک لە باشووری کەرکوک روويدا appeared first on SNN.