مووچەی دوو شوێنی دیکە دابەشدەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

عەلی حەمەسەعید-SNN بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە SNNی راگەیاند: وەزارەتی دارایی سبەی سێشەممە، مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەش دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی نەگەیشتی 200 ملیارەکە گرفت لە دابەشکردنی مووچە دروست بووە و بە سستی بەڕێوەدەچێت و ماوەی 15 رۆژە دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە بەڵام تا ئێستا بەشێک لە وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە. ئەمڕۆ تەنیا مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت.

The post مووچەی دوو شوێنی دیکە دابەشدەکرێت appeared first on SNN.