SNN وەزيری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند: لە چەند مانگی داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت. ڕێبەر ئەحمەد وەزيری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايەگەياند: لە چەند مانگی داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ کۆمپانييايەکی ئەڵمانی قسەمانکردووە. وتيشی “نازانين عێراق بڕيارەکە جێبەجێدەکات ياخود نا بەڵام ئێمە لەو وادەيەدا جێبەجێی دەکەين”. سەبارەت بە ياسای چاکسازی باسی لەوەکرد: “پرۆژەی چاکسازی داهاتێکی زۆری بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە”.
The post وەزارەتی ناوخۆ: لە چەند مانگی داهاتوو تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت appeared first on SNN.