ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیدانه‌ كرد، هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاندووه‌، به‌ گوزارشتی هه‌ره‌ توند، هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئیدانه‌ ده‌كه‌ین. له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ رێكخه‌ر و پشتیوان و چاودێرانی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ بكرێت و بكه‌رانی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌. به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021)، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق.

The post ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ده‌كات appeared first on SNN.