SNN ئەمڕۆ سێشەممە، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و داڕشتنی هەنگاوی دواتر. پرایس وتیشی” ئێمە توڕەین و بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک وەزیران دەکەین، کازمی تەنیا سەرۆکی حکومەت نییە، بەڵکو نوێنەرایەتی عێراق دەکات و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیشە، ئەمە دەستدرێژی نییە بۆ سەر کازمی بەتەنیا، بەڵکو بۆ دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و سەقامگیری عێراق. لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند: ئەم هێرشانە سەر عێراق و بەتایبەتی هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی لەلایەن گروپە […]
The post ئەمریکا “بۆ لێکۆڵینەوەکان لە هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین” appeared first on SNN.